تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 22:50 Asia/Tehran
  • بەشداریی تەواوی ھۆزەکان لە داڕشتی سیاسی تاکە ڕێگای چارەسەریی کێشەی ئەفغانستانە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە کۆتایی دانیشتنەکەی تاران، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش جەختیان کرد: داڕشتێکی سیاسیی گشتداگرو بەربڵاو بە بەشداریی تەواوی ھۆزەکان تاکە ڕێگای چارەسەریی کێشەی ئەفغانستانە.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لەگەڵ ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا بەڕێوەبراو لە کۆتایی دا بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکرد.

لە دانیشتنەکەدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئێران، ئوزبەکستان، تاجیکستان، تورکمەنستان و پاکستان بە شێوەی ئامادەمەندو وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیاش بە شێوەی ئۆنلاین بەشدارییان تیادا کرد.

وەزیرانی بەشداری دانیشتنەکە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای وەبیر ھێنانەوەی بنەما قەبوڵ کراوە جیھانییەکانی مافی نێونەتەوەیی و ڕێزنان لە ئارمانجی گەلی ئەفغانستان بۆ وەدی ھاتنی ئاشتییەکی پاوەجێ، بۆ بەدی کردنی ئەفغانستانێکی سەقامدار، گەشەکردوو، خاوەن تەناھی و پەیوەندیی ھاواھەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھیوادارییان دەربڕی.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەخت لە نیگەرانی سەبارەت بە ڕەوشتی ئاڵۆزی سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و مرۆڤدۆستانە لە ئەفغانستان کرایەوەو وەزیرانی دەرەوە وێڕای وەبیر ھێنانەوەی پێویستیی پێکھاتنی داڕشتێکی سیاسیی ھەمەلایەنەو بەربڵاو بە بەشداریی تەواوی ھۆزەکان لە ئەفغانستان، جەختیان لە داکۆکیی ھێزمەندی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بۆ گەییشتن بە ئاشتی، سەقام و پاوەجێیی نیشتیمانی لەم وڵاتەدا کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا وێڕای ئاماژە کران بە پشتگریی بەردەوام و ڕاستبینانە لە چارەسەریی ئاڵۆزییەکان لە ڕێگای دیالۆگ و دانوستانەوە لە نێوان لایەنەکانی ھاوپەیوەند بۆ دەست ڕاگەیاندن بە ئاشتەوایی نیشتینمانی، ڕێگاچارەی سیاسیی پاوەجێ و پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگر لە ئەفغانستان باسی ئەوەش کراوە کە، لایەنە بەرپرسە ھاوپەیوەندەکانی ئەفغانی دەبێ گەرەنتی بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بدەن کە ھەرێمی ئەفغانستان ھیچ جۆرە ھەڕەشەیەک بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست ناکات و بە ھۆی تاقمە دڕندەو تیرۆریست و جیایی خوازەکانەوە بەکار ناھێندرێت و ھەڵوێستێکی دۆستانە لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ دەگیردرێتە بەر.

لە بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لەگەڵ ڕووسیا داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و واتانی یارمەتیدەر کراوە کە لە وڵاتانی وەرگری پەناخوازانی ئەفغانستانی بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان و وڵاتە دراوسێکانی دیکەی ئەفغانستان داکۆکی و بارەبووی بەردەوام و پێویست و گونجاو بکرێت.

سەرپەیڤ