تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 20:01 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مەرگی 128 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6809 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 128 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 126 هەزار و 126 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 916 هەزار و 211 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 494 هەزار و 689 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ