تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 16:58 Asia/Tehran
  • بە بڕیاری سەرۆک کۆمار بازارچە سنوورییەکانی ئێران چالاک دەکرێنەوە

سەرۆک کۆماری ئیران لە فەرمانێکی نووسراودا بۆ وەزیری ناوخۆ داوای تاوتوێ کردن چالاک کردنەوەی ژێرخانەکان بۆ چالاک کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان و گەشەی کار و پیشەی سنوورنشینانی کرد.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماوەیەک لەمەوپێش نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس لە دیداری سەرۆک کۆمار، داوای دروست کردنی ژێرخانی پێویست بۆ چالاک کردنەویە بازاڕچە سنوورییەکان و کاری سنوورنشینانی ڕۆژاوای ئێرانی کردبوو.

جەلال مەحموودزادە لەم بارەوە ڕایگەیاند: بە پێی دۆخی نالەباری ئابووری و بژێوی ژیان لە چەند ساڵی دوایی لە سەر ئاستی ئێران، بەتایبەتی لە ناوچە سنووری و بێ بەرییەکانی ڕۆژاوای ئێران کە بووەتە هۆی زیاد بوونی دیاردەی کۆڵبەری، شیاوی ئەوەیە کە بازاڕچە سنوورییەکان چالاک بکرێنەوە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بو ڕوودانی ڕوودای تاڵ کە لە زۆربەی کاتەکان بووەتە هۆی خەسار لە بنەماڵەی کۆڵبەرانی بێ تاوان، جەختی کردبوو: پێویستە لە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی سیاسی و سەربازییە پێوەندیدارەکان ڕێگری بکرێت لەو ڕووداوە تاڵانە.

ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆماریش لە وەڵامی نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس، لە بڕیارێکی نووسراودا بۆ وەزیری ناوخۆ، داوای تاوتوێ کردنی دروست کدنی ژیرخانەکان بۆ چالاک کردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان و گەشەی پیشەی سنوورنشینانی کردووە.

سەرپەیڤ