تشرینی دووه‌م 04, 2021 22:20 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران،سووریا و عێراق لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنەو ناوچەیی

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران،سووریا و عێراق لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنەو ناوچەییەوە ڕاوێژیان کرد.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق،«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ھەواڵپرسی بە کورتی سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا لەوانە پەیوەندیی دوو قۆڵی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

لە پەیوەندیی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھەروەھا دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە لێک درایەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریاش دوایین گۆڕانکاریی سووریاو خۆڕاگریی جەماوەری ئەم وڵاتە شی کرایەوە.

جیا لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی چین و کوێت و ئۆردۆن و کۆمەڵێک لە باڵوێزانی دانیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامگەلێکی جیاجیادا وێرای ھەواڵپرسین لە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئاواتی تەندروستییان بۆ خواست.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سەرپەیڤ