تشرینی دووه‌م 07, 2021 08:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ لاڤرۆڤ: داواکارییەکانی خۆمان لە دانوستانەکان دا بەهێزەوە پێوشوێن دەگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماتژە بەوەی کە پێشینەی دانوستانەکان لە ڤیەنا لەبەرچاو دەگیردرێت، وتی: ئێران لە دانوستانەکانی داهاتوودا داواکارییەکانی خۆی بە هێزەوە پێوشوێن دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە پرسە ھاوپێوەندەکان لەوان دانوستانی ڤیەنا و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕێککەوتن لەسەر کاتێکی دیاری کراو بۆ گفتوگۆکانی 1+4 ، جەختی کردەوە: پێشکەوتنی خێرای گفتوگۆکان پێویستی بەوەیە کە لایەنە ئەورووپی و ئەمریکییەکان بە دووری کردن لە زێدەخوازی و هێنانە ئارای خواستنی سەرووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕوانگەیەکی ڕاستبینانە وبنیاتنەربگرنە پێش.

ناوبراو بە ئاماژە بە گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، وتی: ئەگەرچی ئێران نیسبەت بە مەبەستی لایەنی ئەمریکی گومانی هەیە، سەرەڕای ئەوە لایەنی ئەگەر ئەمریکا بەتەواوەتی بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی و داواکارییەکی زیاتری نەبێت، ئێرانیش بە تەواوەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەر بەڵێنەکانی.

وزیری دەرەوەی روسیاش لەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا وێڕای پێداگری لەسەر گرنگایەتی ژیانەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : ھەموو لایەنەکان و بە پلەی یەکەم ئەمریکا دەبێ بگەڕێنەوە پێبەندیەکانی خۆیان . 

 لاڤرۆڤ لەسەروەستانی ھەنگاوە تێکدەرەکانی ئەمریکاش جەختی کردەوە . 

سەرپەیڤ