کاردانەوەی شەمخانی بە هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402294-کاردانەوەی_شەمخانی_بە_هێرش_بۆ_سەر_ماڵی_مستەفا_کازمی
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تویتێکدا کاردانەوەی نیشاندا بە هەوڵی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2021 07:46 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی شەمخانی بە هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تویتێکدا کاردانەوەی نیشاندا بە هەوڵی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی عێراق .

 

 شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نووسی: هێرش بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق فیتنەیەکی نوێیە کە ئەبێ شوێن پێی لە ژووری بیری وڵاتانی بیانی بگیردرێت کە لە ساڵانی پێشەوە بە دروست کردن و پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان و داگیر کردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی، دژایەتی و ئاژاوە و ناسەقامگیری، هیچ دەستکەوتێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبووە.