تشرینی دووه‌م 10, 2021 08:31 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ئەمریکا بە ستراتژیای ئاڵۆزی چێکردن ھەروا لە ناوچەکەدا ئاژاوە دەنێتەوە

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەمریکا بە ستراتژیای ئاڵۆزی چێکردن ھەروا لە ناوچەکەدا ئاژاوە دەنێتەوە.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ھەرکە گەییشتە فڕگەی نیودلھیی پێتەختی ھیندوستان لە بەردەوامیی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەکە خۆشحاڵیی دەربڕی و لە سەر پێویستیی پەرە سەندنی ھاوکاریی ناوچەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەو فەکتەرە ئاڵۆزی چێکەرەکان پێی داگرت.

«شەمخانی» وێڕای ئاماژە کردن بە چڕ بوونەوەی سێھەمین دانیشتنی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە سەر گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ئەفغانستان وتی: ھەوڵ دەدەین لەم دانیشتنەدا بە ھاوبەشیی وڵاتانی بەشدار، وێڕای لێکدانەوەی فەکتەرە ئاڵۆزی چێکەرەکانی ناوچەکە بە تایبەت لە ئەفغانستاندا، ڕێکاری یارممەتیدانی چەسپاندنی سەقام و  ئاشتیی پاوەجێ و گشتداگر لە ئەفغانستان تاوتوێ بکەین و بە ڕێکارێکی پراکتیزە ھەڵگری ھاوبەش بگەین.

شەمخانی وتیشی: گەرچی ئەمریکا دوای بیست ساڵ دەست درێژی و داگیرکاری لە ئەفغانستان لەم وڵاتە کشایەوە، بەڵام ھێشتاش بە ستراتژیای ئاڵڵۆزی چێکردن خەریکی قەیران نانەوەیە.

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پەرەسەندنی ئامادە بوونی وڵاتانی ناوچەکە لەم دانیشتنەدا وتیشی: بەرپا کرانی ئەم دانیشتنە ھەلێکی لەبارە بۆ پێ و شوێنگرتنی وتووێژە سیاسی و ئاسایشتییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکەش.

سەرپەیڤ