تشرینی دووه‌م 10, 2021 14:30 Asia/Tehran
  • نەوتبەرەکەی «ساتیس» ئازاد کرا

نەوتبەرە دەست بەسەر گیراوەکەی «ساتیس» دوای داگرتنی بارە نەوتەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بڕیاری دادەڤانی ئازاد کرا.

سێھەمی نوامبر، ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەیان لە ئاوەکانی دەریای عومان ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکایان بۆ بەتاڵان بردنی نەوت لە نەوتبەرێک  پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەریاوان «عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی ڕێزنان لە داستان ڕسکێنەکانی بەرنگار بوونەوەی جەردەیی دەریایی ئەمریکا،وێڕای شی کردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ھەڵمەتی دەست گرتن بەسەر نەوتبەرەکە دزراوەکەی ھەڵگری نەوتی ئێران لە دەریای عوممان و شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پاپۆڕی جەنگی و ئاوگەڕەکانی سوپای ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا کە بۆ داکۆکی لە جەردە دەریاییەکان ھاتبوونە مەیدانەوە، وتی: بە پێی پێش بینییەکان ھێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ ئەو ھەڵمەتە دەریاییەگەورەیە ئامادە و لە سەر ھەست بوو.

سەرپەیڤ