تشرینی دووه‌م 11, 2021 09:46 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: ڕۆڵی «بەشار ئەسەد» لە ڕاوەستان و حۆڕاگریی سووریادا گرینگ و دیاری کەرە

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ۆڵی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕاوەستان و حۆڕاگریی ئەم وڵاتە گەلێک گرینگ و دیاری کەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «بەسام ئیبراھیم» وەزیری زانستی سووریا لە تاراندا وتی: سووریا جێی و شوێنێکی تایبەتیی لە وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری دا ھەیەو لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو لە بەرامبەر دوژمنان دا وەستاوە.

ویلایەتی وتیشی: زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی سەربە ئەمریکا ھێندێک بەڵێنیان دابوو لەوانە ئەگەر سووریا واز لە خۆڕاگری بھێنێ یارمەتیی بدەن کەچی سووریا خۆڕاگریی نواندو تۆسقاڵێکیش لەو ڕێبازەی لای نەدا.

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ھەروەھا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی ئێران و سووریا لە بواری جۆربەجۆری زانستی، زانکۆیی، تەکنیکی ، پزیشکی و ...پێی داگرت.

«بەسام ئیبراھیم»یش لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەریڕین لە سەردانەکەی بۆ ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا پەیوەندییەکی قوڵیان پێکەوە ھەیە و دەوڵەت و گەلی سووریا ئاگایان لە دڵسۆزیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و نەتەوەو دەوڵەتی ئێران بەرامبەر بە سووریایە.

سەرپەیڤ