بەرپرسی بەشی دەرەوە سنووریی سەدا و سیما : کەناڵەکانی دەرەوە سنووریی لە ھێڵی پێشەوەی میدیاکاندان
جێگری سەرۆکی رێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوە سنووریی جەختی کردەوە : کەناڵەکانی دەرەوە سنووریی لە ھێڵی پێشەوەی بەرەی میدیاکان دا راوەستاون .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ، ئەحمەد نەورووزی جێگری سەرۆکی رێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە لە ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی بەرھەمە تەلەفزیۆنی و رادیۆییەکانی کەناڵی جیھانیی سەحەر جەختی کردەوە لەسەر گرنگایەتی و پارێزرانی کەناڵەکانی رادیۆیی و تەلەفزیۆنی و سودوەرگرتنی سات بە سات بۆ گواستنەوەی پەیامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرانسەری جیھان.
نەورووزی گوتیشی بە ھەڵبژێردرانی سەید ئیبراھیم رەییسی بۆ سەرۆک کۆماری و ھەڵبژێردرانی تیمی نوێ و گرتنەبەری سیاسەتی ئاوڕدانەوە لە رۆژھەڵات، جێگرایەتی دەرەوە سنووری درێژەدەری ئەم سیاسەتە دەبێت و نیشانەکەشی درێژەی بەدواداچوون بۆ نەھێشتنی کەندوکۆسپەکانی سەر رێگای وەڕێکەوتنی کەناڵی سەحەری ئەفغناستانە .
شیاوی ئاماژەیە لە فستیڤاڵی بەرھەمەکانی بەشی دەرەوە سنووری سەدا وسیما و لە نێو کەناڵە جیاجیاکان ، 8 کەس لە ھاوکارانی کەناڵی سەحەری کوردی لە ھەردوو بەشی رادیۆ و تەلەفزیۆن خەڵاتیان بردەوە .