بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ئێرانی ھەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402532-بوومەلەرزەیەکی_گەورە_باشووری_ئێرانی_ھەژاند
بوومەلەرزەی 6.4 ریشتەریی دەوروبەری لافت لە پارێزگەی ھورموزگانی ھەژاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2021 12:58 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ئێرانی ھەژاند

بوومەلەرزەی 6.4 ریشتەریی دەوروبەری لافت لە پارێزگەی ھورموزگانی ھەژاند .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی مێھر ، ئەم بوومەلەرزە کاتژمێر سێ و 36 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە و لە دەوربەری دورگەی ھۆرموز روویداوە . 

 بوومەلەرزەکە شاری بەندەرعەباسی ھەژاند و شارە ھاوسنوورەکانی پارێزگەی ھۆرموزگان لە پارێزگاکانی فارس و کرمانیشی ھەژاند . 

قوڵایی بوومەلەرزەکە لە 18 کیلۆمەتریی قوڵایی زەوی راگێندراوە . 

لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەدا کە زۆری خایاندووە ، خەڵک ترساون و رژاونە سەر شەقامەکان . 

ھێشتا لە رادەی زیان و زەرەدەکانی ئەم بوومەلەرزە ھەواڵێک بڵاونەبووەتەوە.