چاوش ئوغڵوو ئەمڕۆ دەگاتە تاران
تشرینی دووهم 15, 2021 11:11 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگاتە تاران .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، ئەوە یەکەم دیداری چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەورانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە .
چاوش ئوغڵوو ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بە تاران چاوی دەکەوێ بە وەزیری دەرەوەی ئێران و لە پاشان پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بەڕێوە دەچێت .
چاوش ئوغڵوو هەروەها چاوی دەکەوێ بە سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران .