تشرینی دووه‌م 15, 2021 13:58 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : گەمارۆکان دەبێ هەڵوەشێن، پارە بلۆکەکراوەکان دەگەڕێنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەرپرسی گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ سەفەر بە تاران بانگهێشت کراوە و بەزوویی دێتە ئێران، وتی: گرۆسی لەو سەفەرەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەش گفتوگۆ دەکات.

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا گوتی: لە گرۆسی داوا کراوە کە سەفەری تاران بکات و بەزوویی دێتە ئێران. ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەو لەسەر کاتی سەفەرەکەیین. پێوەندی تەکنیکی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی بە ڕێگای باشدا دەڕوات. بەڕێز گرۆسی لەو سەفەرەدا جگە لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەش دیدار دەکات.

خەتیب زادە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران و گفتوگۆ سەبارەت بە کردنەوەی بەنداوێک لە تورکیا و لەبەرچاو نەگرتنی مافی بەکارهێنانی ئاوی ئێران و عێراق وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئێران لە چوارچێوەی ڕێکوپێک کردنەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکە و لە پێشەوە پلانی بۆ داڕێژراوە. لەو بابەتانە لە بەرنامەدایە لەسەریان باس بکرێت، پرسی سنووری و پرسی پێوەندیدار بە بەڕیوەبرایەتی ئاوە هاوبەشەکانە.

ناوبراو هەروەها لە وەڵامی بە پرسیارێک سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەسەر کەمرەنگ بوونەوەی پێوەندییە راوێژکارییەکانی ئێران و سووریا وتی:  پیوەندی ئێران و سووریا بە شێوەی بەربڵاو و قووڵ درێژەی هەیە و ئەوە پڕۆپاگەندەی میدیاکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەیە.

خەتیب زادە سەبارەت بە هەواڵی ئازاد کردنی 3.5 ملیار لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران وتی: لە دۆخێکدا کە گەمارۆ لەسەرمانە، ئێمە زانیاری ورد نادەینە هیچ کەس و پارە بلۆکە کراوەکانیش وردە وردە هاتوون و دێنە ناو سیکلی ئابووری وڵاتەوە.

 

سەرپەیڤ