تشرینی دووه‌م 16, 2021 12:22 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی دۆسیەی تیرۆری شەھید«سولەیمانی» لە عێراق

یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی داد باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی دۆسیەی تیرۆری شەھید«سولەیمانی» لە عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «کازم غەریب ئابادی» یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی داد و سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی باڵای ھێزی داد وتی: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی دۆسیەی تیرۆری شەھید سەردار«قاسم سولەیمانی» لە ماوەی ڕۆژانی ٢٤و ٢٥ی نوامبەری ٢٠٢١ لە وڵاتی عێراق بەرپا کرا.

«غەریب ئابادی» وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیاری دادگەی ڕۆتێردام لە ھۆڵندا لە بارەی ئەندامەکەی تاقمۆکەی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە»ش وتی: لە سزانامەی ئەم کەسەدا چوار تۆمەت ھەبوو کە دادگە ھەر چوار تۆمەتەکەی پشتڕاست کردەوە.

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤ  وتیشی: بە سەرنجدانی دەستبەسەر کردنی ئەم دواییەی سێ ئەندامی تاقمۆکەی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە» لە دانیمارک، دەر کرانی وەھا بڕبارێک لە ئەورووپای ڕۆژئاوا گرینگە.

سەرداری سپەھبۆد حاج قاسم سولەیمانی و ھاوڕێکانی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە فڕگەی پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ