تشرینی دووه‌م 16, 2021 17:42 Asia/Tehran
  • کچەکەی شەھید «فاتیمەی ئەسەدی»: دایکم نمونەیەکی بەرچاوی بوێری و ئازایەتیی خەباتکارانی ئەم ناوچەیەیە

کچەکەی شەھید «فاتیمەی ئەسەدی» لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کرانی تەرمە پیرۆزەکەی دایکی ڕایگەیاند: کوردستان بە درێژایی قۆناغە جۆربەجۆرەکان شەھیدی زۆری لە پێناوی پاراستنی نیزام و شۆڕش پێشکەش کردووەو دایکم تەنیا نمونەیەکی بوێری و ئازایەتیی خەباتکارانی ئەم ناوچەیەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کشوەر مەحمودی» ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی  ئافرەتی شەھیدی کورد «فاتیمەی ئەسەدی» لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان وتی: بە پێی فەرمودەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی (مدظله العالی) کوردستان نیشتیمانی خەباتکارانی بێ دەنگە، ئەو شەھیدانەی کە بە گیان و ماڵی خۆیان لە ئاراستەی پاراستنی ئەم سەرزەوینە ھەنگاویان ھەڵگرت.

وتیشی: شەھید «فاتیمەی ئەسەدی»ی دایکم تەنیا نمونەیەکی بوێری و ئازایەتیی خەباتکارانی ئەم ناوچەیەیە. دایکێکی دڵسۆزو لەخۆبردوو کە لە گیان و ماڵی خۆی چاوپۆشی کرد کە بەشکو ھاوسەرەکەی لە چنگی بەکرێگیراون دەرباز کات.

«کشوەر مەحمودی» ڕوو لە برا شەش مانگانەکەشی کە لەو کارەساتەدا لەگەڵ دایکی دا بوو، وتی: بەھائەددین ئەی برا ساواکەم، ھاوارو زریکەی بێ دەرەتانی تۆ بە دوای دایکی میھرەبان و لە خۆبردووماندا کە ئەو گرودمانە بەرزەشی ھەژاند بوو، داخۆم چلۆن ڕۆحی دادخوازانەی بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤی بریندار نەکرد، دەسا بە کامە تاوان؟

کچەکەی شەھید «فاتیمەی ئەسەدی» ڕوو لە باوکیشی کە ماوەیەک لەمەوپێش وەکو شەھیدێکی پاراستنی تەندروستی و بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد بوو ، وتی: باوکە گیان لە چاوەڕوانیی تەرمی ھاوسەرە گۆڕغەریبە فیداکارە میھرەبانەکەت ساڵانێکی دوورودرێژت بە نەزرو مرازو یارمەتی دانی ئاتاجان و نەخۆشان و دەستکورتان بردەسەر، ئەمێستا کە تۆ نیت دایکمان گەڕاوەتەوەو لە بەر ئەو ھەموو ستەم و دڵڕەقیەی بەرامبەری کراوە ھەزاران برینی بۆ سەر ویژدانە نوستووەکانیش بە دیاری ھێناوە.

ناوبراو ھەروەھا لە تاقمی گەڕان و بەدواداچوونی تەرمی شەھیدان سەربە سپای پاسداران و لێژنەی پەیجۆرکردنی بێ سەروشوێنانییش ڕێزی گرت و وێڕای ستایش کردنیان ڕایگەیاند: ستایشی تەواوی گەلی ئێرانیش دەکەم کە دایکمیان وەک ڕۆڵەیەکی خۆیان بەڕێ کرد.

کچەکەی شەھید «فاتیمەی ئەسەدی» ھەروەھا لە پەیامێکی ناوازەش دا ڕایگەیاند: ھەر لێرەوە بە دوژمنان و ستەمکاران دەڵێم: دەسا بە کام تاوان گیانی دایکتان ستاندم، ئافرەتێک کە تەنیا چەکی دادویستی و ئازادی خوازی بوو ، چەند جوانی فەرمو ئیمامی حسەین(ع) کە ئەگەر دینتان نییە لانیکەم جوامێرو بیرئازاد بن.

سەرپەیڤ