سەرکەوتوو بوونی پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا
تشرینی دووهم 18, 2021 09:38 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا سەرکەوتوو بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەھرام دارایی» سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران لە بیست و سێھەمین کۆبوونەوەی خوێندکارانی دەزمانچێکەری وڵات وتی: پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ و نانۆ بایۆتیک» سەرکەوتنی زۆری تۆمار کردووەو لە دنیادا قسەی بۆ کردن ھەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران وتیشی: ئەگەر بتوانین ئەو خێراییەی کە لە پیشەی دەرمانچێکردن لە وڵات دا ھەمانە ھەروا بپارێزین دیارە بارستایی باشتریش دێتە ئاراوە.
«دارایی» ھەروەھا وتیشی: پەرە پێ دانی چالاکیی زانست بنەماو بەلەزکاران ئەو ڕێگا خێرایانەن کە دەتوانن وڵات بە ئامانجی خۆی بگەیەنن.