دیداری «ڕافائێل گروسی» لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402805-دیداری_ڕافائێل_گروسی_لەگەڵ_سەرۆکی_ڕێکخراوەی_وزەی_ناڤۆکیی_ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2021 09:16 Asia/Tehran
  • دیداری «ڕافائێل گروسی» لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیئەمڕۆ سێ شەممە لە درێژەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتەنەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران، چاوی بە «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی کەوت.

گروسی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە گەییشتە تاران.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بڕیارە ئەمڕۆ ھەروەھا دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش دیداو وتووێژ بکات.

ئەمە دووھەمین سەردانی گروسییە بۆ تاران لەپاش دەست پێ بوونی کاری دەوڵەتی سیانزەھەم.