تشرینی دووه‌م 23, 2021 15:56 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: ئێران سوورە لە سەر ڕاپەڕاندنی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی پێی داگرت: ئێران سوورە لە سەر ڕاپەڕاندنی بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە  لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، وتی: بابەتێک کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس چەندین جار لە دیدارەکانی دا پێی لە سەر داگرت ئەمەیە کە ھیچ لادانێک لە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێراندا بەدی نەکراوە و ئێران بە گوێرەی بەڵێن و نەریتەکان خەریکی بەردەوام کردنی چالاکییع ناڤۆکییەکانیەتی.

ئیسلامی وتیشی: ئەمەی کە بتوانین تەواوی ڕەھەندەکانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا بەکار بھێنین لە بەرنامەدایە، ئاژانس لەم بوارەدا یارمەتیی ئێران دەدات.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش وێڕای ڕێزگرتن لە بانگێشتن و میوانداریی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ، وتیشی: دانوستانەکەمان  زۆر چڕوپر بوو، ئێمە بە دووی ئەوەداین کە بەردەوامی کەین و پەیوەندییەکانمان درێژە پێ بدەین ھەتا بەستێنێکی ھاوبەش بڕۆزینەوە.

سەرپەیڤ