تشرینی دووه‌م 25, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • کەمالوەندی: ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بارەی چۆنیەتیی پێ و شوێن گرتنی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا ڕێککەوتن

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بارەی چۆنیەتیی پێ و شوێن گرتنی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لاو تۆکمەکردنی چوارچێوەو وردیاتی بەردەوام کرانی ھاوکارییەکان، ڕێککەوتن.

«بەھرۆز کەمالوەندی»وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە گەشاەکەی «ڕافادێل گروسی»بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران، وتیشی: وتووێزەکان لە کەشێکی ئەرێنی دا ئەنجامی گرت و ھەردووک لا لە پەیوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی پێ و شوێن گرتنی بابەتکانی جێی سەرنجیان پێکەوە ڕێک کەوتن.

کەمالوەندی وتیشی: بە سەرنجدانی چڕوپڕ بوونی گەشتەکەی «ڕافادێل گروسی»بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ ئێران کە لە سەروبەندی دانیشتنی ئەنجومەنی بڕیاردەران ئەنجامی گرت، ھەردوک لا بەوە ڕەزامەند بوون کە، ڕاوێژەکانیان بۆ تۆکمەکردنی چوارچێوەو وردیاتی ھاوکارییەکان ھەروا بەردەوام کەن.

«ڕافادێل گروسی»بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێ شەممە  لە سەروبەندی دانیشتنی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس سەردانی تارانی کرد. لەگەڵ وەزیری دەرەوەو سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە بەردەوامیی ھاوکارییەکان دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ