گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب و شکست ھێنانی ھەوڵی تێکدانی ئاسایشت لە ناوچەکەدا
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران داخوازیی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەندامەتیی دووبارەی سووریا لە کۆمکاری عەرەب بە نیشانەی شکست ھێنانی ھەوڵەکان بۆ تێکدانی ئاسایشت و گۆڕینی دەستەڵاتی سیاسیی سوریا زانی.
«ئەبولفەزل عەمویی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێزێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «یانەی گەل» لە بارەی گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب ، ڕایگەیاند: سووریا وڵاتێکی خاو.ەن پێشینەو گرینگە لە جیھانی عەرەب دا و وەلانانی ئەم وڵاتە لە کۆمکاری عەرەب ھەنگاوێکی سیاسی بوو.
ئەم ئەندامەی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێستا کە دەوڵەتی سووریا توانایی خۆی بۆ مانەوە سەلماندووەو جێگای خۆی لە نێوخۆی وڵات دا پتەو کردووەتەوە، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ جێ و شوێنی ڕاستەقینەی خۆی.
عەمویی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەوڵەتێکی ڕەواو یاسایی بووەو ھەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئەم وڵاتە بێ ئەنجام و نایاساییە.
بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە بارەی ھەڵپەساردنی ئەندامەتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەب لە ١٢ی نوامبەری ٢٠١١ لە دانیشتنی لوتکەیی قاھیرەدا گیرا.