تشرینی دووه‌م 26, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: ئەوانەی وا لە بەرجام کشاونەتەوە بۆیان نییە لە بارەی بەبرنامەی ناڤۆکیی ئێران ڕا دەر ببڕن

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕایگەیاند: ئەوانەی وا لە بەرجام کشاونەتەوە بۆیان نییە لە بارەی بەبرنامەی ناڤۆکیی ئێران ڕا دەر ببڕن.

«موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەراوێزی سەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی «موحسین فەخری زادە» پسپۆڕی ھەڵکەوتەی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا وتی: بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران پەیوەستە بە بەرجامەوەو ئەوانەی وا لە بەرجام بێ بەڵێنییان کردووەو لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە کشاونەتەوە، بۆیان نییە لە بارەیەوە ڕا دەرببڕن.

ئیسلامی وتیشی: لایەنەکانی دانوستان لەگەڵ ئێران بە تایبەت لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ بەڵێنەکانی خۆیانیان جێبەجێ نەکرد و پابەند بوون بە بەڵێنیش ناتوانێ یەک لایەنە بێت.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێی داگرت: دانوستانی داھاتووی ڤییەناش لە بارەی بەرجام و ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەرە.

سەرپەیڤ