تشرینی دووه‌م 29, 2021 11:40 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی لە دیمانەی کەناڵی سەحەری کوردی

دەریاوان ئێرانی لە دیمانەی کەناڵی سەحەری کوردی : ستراتژیای دەریایی ئێران لە بەرامبەر گەف و هەڕەشەکان ،کورتکردنەوەی کات و پەرەی شوێنە

 

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورە ئاویەکانی خۆی ، بە هێزەوە رووبەڕووی هەرچەشنە هەڕەشەیەک دەبێتەوە .

 بەپێی راپۆرتی سەحەری کوردی ، ئه دمیڕاڵ شارام ئێرانی شەوی رابردوو بە ئامادەبوون لە بەرنامەی زایەڵەی کەناڵی سەحەری کوردیی بە بۆنەی  رۆژی دەریایی ئەرتەش ، وێڕای پێداگری لەسەر توانایی زۆری پێشگرانە و بەرگریی دەریایی ئێران ، گوتی ، هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی لەسەر بنەمای پڕەنسیپی قەبزی زەمانی و بەستی مەکانی( کورتترین کات و بەرین ترین شوێن ) رووبەڕووی هەڕەشەکان دەبێتەوە .

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ شیکردنەوەی ئەم ستراتژیە جەختی کردوە ، ئێران دەتوانێ لە خێراترین کاتی گونجاودا و لە پان و بەرین ترین سنووری دەریایی بەرەنگاری دوژمن بێتەوە و باردۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات .

دەریاوان ئێرانی گوتیشی ، ئێران بە دارابوونی توانایی سازکردنی جۆرەکانی ژێردەریایی ، پاپۆڕ و بەلەمی جەنگی و هەروەها ئامادەبوونی کارای یەکینەکانی فڕین ، ئاسایشی دەریایی دامەزراندووە و بە  دەسەڵاتەوە نەوتبەر و گەمیەکانی خوی دەپارێزێ .

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی رۆڵی ئێران لە دامەزران و دەستەبەری ئاسایشی دەریایی جەختی کردەوە ، ئامادەبوونی بەهێزی ئێران لە دەریادا رێژەی ئاسایشی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەشی زیاد کردووە .

ئەمیر دەریاوان ئێرانی بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا ئێران بەسەر بازنەی دەریایی ئوقیانوسی هیند وەک قەرەباڵغترین ئوقیانوس بە زیاترین ئاڵووێری تیجاری ، کۆنتڕۆڵی هەیە گوتی ، کۆپاپۆڕی جەنگیی ئێران لە کەنداوی عەدەن جێگیرە و ئاسایشی گەمیەکان لە بەرامبەر چەتە دەریاییەکان دەپارێزێ .  

دەریاوان ئێرانی لە درێژەی دیمانەی لە گەڵ کەناڵی سەحەری کوردیی ئاماژەی کردە هەڵکەوتی ژئۆپۆلتیکی ئێران لە دەریاکان و جەختی کردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی زێڕین و جەمسەری ئابووریی دەریایی هەڵکەوتووە .

سەرپەیڤ