کانونی یه‌که‌م 01, 2021 14:41 Asia/Tehran
  • شەھریاری: با پەیوەندیی زانستیی نێوان زانکۆی ئایینزاکانی سنەو ھەرێمی کوردستان ھێزمەند بکرێت

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نریک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان جەختی کرد: با پەیوەندیی زانستیی نێوان زانکۆی ئایینزاکانی سنەو ھەرێمی کوردستان ھێزمەند بکرێت.

«حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نریک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای بەسەر کردنەوەی لقە جۆربەجۆرەکانی زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکان لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران وتی: ستایشی کۆمەڵەی زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکان دەکەین لە بەر بەرز کردنەوەی ئاستی لقی کوردستان و بەھیواین کە بارستایی وەرگرتنی ئەم زانکۆیە پەرە بیتێنێ.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نریک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتیشی: جێگای شانازییە کە نەتەوەی کورد جێ و شوێنێکی گرینگی لە کلتوورو شارستانیەتی ئێراندا ھەیەو چاوەڕوانین لقی زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکان لە سنە پەیوەندیی زانستیی خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھێزمەند بکات.

شەھریاری وتیشی: ئەم پلەوپایەیەی دەستخستنی زانست پێناوداری خۆیەختکاریی شەھیدانی پارێزگای کوردستانی ئێرانین و لەم پارێزگایەدا شایەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان شوێنکەوتووانی ئایینزای شێعەو سوننەین کە دیارە کوردستان لەم یوارەدا لە وڵات دا ھێماو سەرمەشقە.

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نریک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتیشی: پارێزگای کوردستان لە گۆڕەپانی جیھاد، گەشەی ئابووری و پەرە پێ دانی دادگەری بەردەوام پێشڕەوو پێشەنگ بووە.

شەھریاری جەختی لەوەش کردەوە کە، بەھیواین زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکانی لقی سنە پەیوەندیی زانستیی خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات و بەستێنی ھاوکاری و ھەڵس و کەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان فەراھەم تر ببێت و ئەوە پیشان بدەین کە نەتەوە موسڵمانەکان دەتوانن لەوپەڕی ھێمنی پەیوەندیی کلتووری و ئابووریی خۆیان پەرە پێ بدەن.

«عوسمان یوسفی» سەرۆکی زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکانی سنەش لەم دانیشتنەدا وتی: خوێندکاران لە سەرتاسەری ئێران و ھەرێمی کوردستان لەم زانکۆیەدا خەریکی خوێندنن.

سەرپەیڤ