کانونی یه‌که‌م 05, 2021 01:05 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەشی ئێران : تەقەی سیستمی بەرگریی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە بوو

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : تەقەی سیستمی موشەکیی ناوچەی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگیر لە ناوچەکە بوو .

ئەمیر شاھین تەقی خانی لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ بەشی دەنگوباسی کاتژمێر نۆی شەوی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران گوتیشی : چەند کاتژمێر لەمەوبەر بۆ ھەڵسەنگاندنی ئامادەیی مەیدان ، یەکێک لە سیستمە موشەکیەکانی ناوچەی نەتەنز تاقی کرایەوە . 

گوتیشی : ئەم تاقیکردنەوە بۆ ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگر لە ناوچەکە ئەنجام بوو . ئەم جۆرە پرۆڤانە لە دۆخێکی تەواو ئەمن و بە ھاواھەنگیی بە تەواوەتیی تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانیی ئەنجام ئەدرێن . 

سەرپەیڤ