وتەبێژی ئەرتەشی ئێران : تەقەی سیستمی بەرگریی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403169-وتەبێژی_ئەرتەشی_ئێران_تەقەی_سیستمی_بەرگریی_نەتەنز_بۆ_تاقیکردنەوە_بوو
وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : تەقەی سیستمی موشەکیی ناوچەی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگیر لە ناوچەکە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2021 21:35 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەشی ئێران : تەقەی سیستمی بەرگریی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە بوو

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : تەقەی سیستمی موشەکیی ناوچەی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگیر لە ناوچەکە بوو .

ئەمیر شاھین تەقی خانی لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ بەشی دەنگوباسی کاتژمێر نۆی شەوی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران گوتیشی : چەند کاتژمێر لەمەوبەر بۆ ھەڵسەنگاندنی ئامادەیی مەیدان ، یەکێک لە سیستمە موشەکیەکانی ناوچەی نەتەنز تاقی کرایەوە . 

گوتیشی : ئەم تاقیکردنەوە بۆ ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگر لە ناوچەکە ئەنجام بوو . ئەم جۆرە پرۆڤانە لە دۆخێکی تەواو ئەمن و بە ھاواھەنگیی بە تەواوەتیی تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانیی ئەنجام ئەدرێن .