کانونی یه‌که‌م 08, 2021 09:25 Asia/Tehran
  • پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ستراتژییانەی نێوان ئێران و سووریا

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، خوازیاری پەرە سەندنی پەیوەندیی ستراتژیی نێوان ئێران و سووریا بوو لە بواری جۆربە جۆردا.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی»ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: یەکگرتنی وڵاتانی ئەندامی بەرەی خۆڕاگری لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە وابکردووە ھەتا ڕێگای بەرخۆدان  لە ھەمبەر دوژمنان لە سووریا بەردەوام بکرێت.

ویلایەتی وتیشی: کۆمەڵێک دەرەنجامی ھەرە باش و بەسودو پیرۆز کە لە پێکھاتنی خۆڕاگری بەدی ھاتووە، جیھانی ئیسلامی بەوە ھیوادار کردووە کە بە خۆڕاگری دەکرێ زلھێزە دەست درێژکارەکان بە چۆکدا بھێندرێن.

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، بە دەربڕینی ئەمەی کە بڕێک لەو وڵاتانەی کە لە ڕابردوودا لایەنگری سەرەکیی پەلاماردرانی ناجوامێرانەی سووریا بوون، لە ئێستادا خوازیاری دامەزرانی پەیوەندین، وتیشی: ئەمەش وا دەردەخات کە تەنانەت ئەوانەش بە بیانیەکانەوە بەستراون لە ناوچەکەو جیھانی ئیسلام، بەو ئەنجامە گەییشتوون کە سەردەمی سەرشۆڕی و دڵخۆش کردن بە بیانییەکان بەسەر چووە.

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریاش وێڕای ستایش کردنی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەماوەرو دەوڵەتی سووریا و ھەروەھا بە ئاماژە کردن بۆ گرینگایەتیی پەیوەندیی نێوان تاران و دیمەشق وتیشی: ھاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا پەیامێکە بۆ بەرەکانی داھاتوو ھەتا لە ڕەھەندە ستراتژییەکانی ئەم پەیوەندییە بەھێزە تێ بگەن و ماوەی دەستوەردان بە بیانیەکان و لایەنە سەرەڕۆکان نەدەن.

وەزیری دەرەوەی سووریا ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەش وتی: ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا ھیچ داھاتوویەکی نییەو دەبێ خاکی سووریا بەجێ بێڵێت.

سەرپەیڤ