کانونی یه‌که‌م 08, 2021 14:59 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی ئێران لە ھەنگاوەکانی ئەمریکا دژی ئاسایشتی دەریاگەڕی

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕیی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەردەوامیی ھەنگاوەکانی ناویژدانمەندو بەرتەسکی ھێنی دژی پیشەی گواستنەوەی دەریایی ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، جەختی کرد: ئێران ھەنگاوەکانی دژی ئاسایشتی دەریاگەڕی ئیدانە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەکبەر سەفایی» بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕیی ئێران لە سی و دووھەمین دانیشتنی کۆگەی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی دەریاگەڕی «IMO» کە بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا، وتی: سەرباری ڕۆڵگێڕانی دڵخوازی دەوڵەتی ئێران لە بواری پیشەیی، تەکنیکیی دەریایی ئایمۆ و ڕاپەڕاندنی کارای گرێبەستە دەریاییەکان وەکو دەوڵەتێکی بەرپرس، کەچی ھێشتاش شایەتی بەردەوامیی ھێندێک ھەنگاوی ناویژدانمەندو بەرتەسکی ھێنین لە لایەن دەوڵەتێکی ئەندامی ئایمۆ واتە دەوڵەتی ئەمریکاین دژی پیشەی گواستنەوەی دەریایی ئێران.

«سەفایی» بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی ئێران ھێزمەندانە ئەو ھەنگاوانەی کە ھەڕەشە لە ئاسایشت و ھێمنایەتیی دەریاگەڕی دەکەن و بە پێچەوانەی ھەوێنی گرێبەستە دەریاییەکان و بنەماکانی مافی نێونەتەوەیی و دەقی ڕاشکاوانەی بڕگەکانی یەک و دووی کۆنوانسیۆنی پێکھاتنی ئایمۆن ئیدانەو شەرمەزار دەکات، وتیشی: خوازیاری سەرنجدانی دەوڵەتەکان بە ئاسەوارو شوێنھاتە نەرێنییەکانی ئەم بابەتەو وەڵامدانەوەی دەوڵەتی باسکراوین بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و وازھێنانی لەو ھەنگاوانە.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕیی ئێران ھەروەھا ڕوو لە سەرۆکی کۆگەکە، سکرتێری گشتی و ئەندامانی دیکەی ئایمۆ، وتیشی: جیھان کاتێک ئاسایشت، سەقام و ئاشتی و گەشەی پاوەجێ بە خۆیەوە دەبینێ کە بایکۆتی ستەمکارانە، یەک لایەنە، بەپێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی کۆنوانسیۆنی پێکھێنانی ئایمۆو ھەروەھا ھەڕەشەی دژی پیشەی دەریاگەڕی و شاڵاوی تیرۆریستی، بەو چەشنەی کە دژی کەشتییەکانی ھەڵگری ئاڵای ئێران و یان سەربەم وڵاتە لە دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو ڕووی دابوو، لە ئاردا نەبێت.

سەرپەیڤ