کانونی یه‌که‌م 09, 2021 12:00 Asia/Tehran
  • ڕۆفاتی ٥٥ شەھید لە سنووری «شەلەمچە» گەییشتەوە ئێران

ڕۆفاتی پیرۆزی ٥٥ شەھیدی تازە دۆزراوەی سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز لە سنووری نێونەتەوەیی «شەلەمچە» گەییشتەوە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران،ڕۆفاتی پیرۆزی ٥٥ شەھیدی تازە دۆزراوەی سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری نێونەتەوەیی «شەلەمچە»و لە میانەی پێشوازیی گەرم و گوڕو سۆزدارانەو فەرمیی یەکەکانی ھێزی ئینتیزامی و پۆلیسی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران، و کۆمەڵێک لە جەماوەرو بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان و بەرپرسانی خۆجێیی و پارێزگاکە گەییشتەوە نیشتیمانی ئیسلامیی ئێران.

تەرمی ئەم شەھیدە پایەبەرزانە پەیوەستن بە ھەڵمەتەکانی کەربەلای ٤ و ٥ لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز کە لەم دواییەدا لە قەراخی چۆمی ئەڵوەن دۆزراونەتەوە.

تەرمی پاکی تازەدۆزراوەی ئەم شەھیدانە بە مەبەستی ناسرانەوەو ڕوون کردنەوەی شوناسیان دەگولزرێنەوە بۆ تاران.

سەرپەیڤ