کانونی یه‌که‌م 10, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن دوابەدوای بایکۆت کرانی پەیامنێرێکی ئەم ڕێکخراوەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بوێریی میدیایی پەیامنێری ئەم ڕێکخراوەیە دەوڵەتی بوغرای ئینگلیسی مارەنگازو سەرگەردان کردووە.

«پەیمانی جبلی»  سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای بایکۆت کرانی پەیامنێرێکی ئەم ڕێکخراوەیە لە لایەن دەوڵەتی ئینگلیسەوە لە پەیامێکدا وتی: ئەمەی کە حکومەتێکی پاشایەتی کە بۆخۆی کارنامەی سەدەکانی ڕابردووی تژییە لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ پەیامنێرێک بایکۆت دەکات، یانێ ئەمەی کە زیاتر لەوەی کە بیری لێ دەکرێتەوە بووە بە داڕزیوێکی سیاسی. 

«جبلی» وتی: مێژوو و وڵاتی ئێران دڕندەکاریی پاشایەتیی بریتانیای لە سەردەمی دااگیرکردن دا لە کاتی شەڕی جیھانیی قەت لە بیر ناچێتەوەو سەدان ھەزار ژن و پیاوو منداڵی گیان لەدەست داوی ئێرانی لە بەر ئەو قات و قڕییە گەورەیەی کە ھۆکارەکەی سوپای داگیرکەری یریتانیا بوون، ھێشتاش مۆتەکەی دەستەڵاتدارانی بریتنانیایە.

لەم پەیامەدا ھەروەھا ھاتووە: ھێمای پێشێل کردنی مافی مرۆڤ کاتێک پەیامنێرێک بایکۆت دەکات، یانێ دەبێ بۆ ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە قوڵپەی گریان بدەین.

پەرلەمانی بریتانیا لەم دواییەدا «عەلی ڕزوانی» پەیامنێری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بایکێت کرد.

«ڕزوانی» پەیامنێری چالاکی ڕادیۆو تەلەفزیۆن و پێشکەشکاری بەرنامەی «بە ڕاشکاوی»ـە کە بەردەنگێکی زۆریشی ھەیە.

سەرپەیڤ