کانونی یه‌که‌م 18, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • لە ھەردوو پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوا بەفر و بارانێکی زۆر باریوە

بەفربارینێکی زۆر لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران دەستیپێکردووەو تا ئەم بەیانیەش بەردەوامەو بۆتە هۆی داخستنی رێگا سەرەکییەکان و قوتابخانەکانی ورمێ. زۆرترین بەفریش لە ورمێ و پیرانشار باریوە

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رێگای ھاتوچۆی دەیان گوند و ئاوایی بە ھۆی بارینی بەفرەوە گیراوە بەڵام رێگا سەرەکیەکان نەگیراون و ھانوچۆی تیایاندا ئاساییە .

هەروەها لە شاری شنۆش بەفرێکی زۆر باریوە.

شاری سەردەستیش  بە بارینی 81 میلی میتری،  زیاترین بارینی بارانی  تێدا تۆمار کراوە . 

سەرپەیڤ