لە ھەردوو پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوا بەفر و بارانێکی زۆر باریوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403623-لە_ھەردوو_پارێزگای_کوردستان_و_ئازەربایجانی_رۆژاوا_بەفر_و_بارانێکی_زۆر_باریوە
بەفربارینێکی زۆر لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران دەستیپێکردووەو تا ئەم بەیانیەش بەردەوامەو بۆتە هۆی داخستنی رێگا سەرەکییەکان و قوتابخانەکانی ورمێ. زۆرترین بەفریش لە ورمێ و پیرانشار باریوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2021 12:53 Asia/Tehran
  • لە ھەردوو پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوا بەفر و بارانێکی زۆر باریوە

بەفربارینێکی زۆر لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران دەستیپێکردووەو تا ئەم بەیانیەش بەردەوامەو بۆتە هۆی داخستنی رێگا سەرەکییەکان و قوتابخانەکانی ورمێ. زۆرترین بەفریش لە ورمێ و پیرانشار باریوە

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رێگای ھاتوچۆی دەیان گوند و ئاوایی بە ھۆی بارینی بەفرەوە گیراوە بەڵام رێگا سەرەکیەکان نەگیراون و ھانوچۆی تیایاندا ئاساییە .

هەروەها لە شاری شنۆش بەفرێکی زۆر باریوە.

شاری سەردەستیش  بە بارینی 81 میلی میتری،  زیاترین بارینی بارانی  تێدا تۆمار کراوە .