کانونی یه‌که‌م 21, 2021 12:23 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە ھەواڵی شەھیدبوونی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنی لە بەر توش بوونی بە کۆرۆنا، ڕاگەیاند

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەواڵی شەھیدبوونی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنی لە بەر توش بوونی بە کۆرۆنا، ڕاگەیاند.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ھەواڵی شەھیدبوونی «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەی خەتیب زادەدا ھاتووە: شەھید ئیرلو کە لە گیانبازانی کیمیایی شەڕی داسەپاوی ئێرانیش بوو لە شوێنی ئەرک بە جێ ھێنانەکەی دا توشی کۆرۆنا ھات و لە بەر ھاوکاریی درەنگ ماوەی ھێندێک لە وڵاتان، لە دۆخێکی شپرزەدا گەڕایەوە بۆ وڵات و سەرباری تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی چارەسەری بۆ ڕاگەییشتن بە نەخۆشییەکەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.

سەرپەیڤ