کانونی یه‌که‌م 23, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای شەھید بوونی باڵوێزی ئێران لە یەمەن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی شەھادەت ئاسای «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی خەباتکارو لێھاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەنی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە: ۆچی دوایی شەھادەت ئاسای باڵوێزی خەباتکارو لێھاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن «حەسەن ئیرلو» لە بنەماڵە بەڕێزی و یاران و ھاوبیرانی لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی درێژماوەی سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم.

بەڕێزی فەرمووشی: دۆسیەی پڕلەشانازیی ناوبراو تژییە لە خەباتی سیاسی و ھەوڵی دیپلۆماسیانەو چالاکیی کۆمەڵایەتی، دوو برای بەڕێزیشی بەرلە خۆی بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشتوون .ڕەحمەتی خودا لەم برا خەباتکارەو لە بنەماڵە پشوودرێژو بەرچاوڕوون و خۆبەختکارەکەی بێت.

شەھید «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی ئێران لە یەمەن کە لە گیانبازانی کیمیایی شەڕی داسەپاوی دژی ئێرانیش بوو لە شوێنی ئەرک بە جێ ھێنانەکەی دا توشی کۆرۆنا ھات و لە بەر ھاوکاریی درەنگ ماوەی ھێندێک لە وڵاتان، لە دۆخێکی شپرزەدا گەڕایەوە بۆ وڵات و سەرباری تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی چارەسەری بۆ ڕاگەییشتن بە نەخۆشییەکەی ڕۆژی سێ شەممە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.

سەرپەیڤ