کانونی یه‌که‌م 23, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: سیاسەتی بنەمایی ئێران پشتگری لە سەقام و ئاسایشتی عێراقە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پشتگری لە سەقام و ئاسایشتی عێراقی وەک سیاسەتێکی بنەمایی تاران ڕاگەیاند.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی پێنج شەممە لەدیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بەرپاکرانی ھێمن و بێ قڕەی ھیەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق دا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پشتیوانی پێکھاتنی پەرلەمان و دەوڵەتێکی ھێزمەندو بەدەستەڵات بووە لە عێراق دا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبیەر بە ھەر حکومەتێکی دیموکرات و جەماوەرسالار لەوانەیە ڕوو بدات و گرینگ ئەوەیە کە ھەم ناڕەزامەندی دەربڕینەکان و ھەم ڕاگەییشتن بەدواداچوون بۆ ناڕەزامەندییەکان لە چوارچێوەیەکی یاسایی دا ئەنجام بگرێت.

ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەرچەشنە ناھێمنییەک لە عێراق بە  ناھێمنی لە وڵاتی خۆمان دەزانین، وتیشی : پێکھاتنی ناھێمنی و تێکچوونی سەقام و پاوەجێیی لە عێراق دا جێگای قەبووڵ نییەو سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگری لە سەقام و ئاسایشتی عێراق و دەستەڵات و سەروەریی دەوڵەتی ئەو وڵاتەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق وتیشی: ئەم سەرکەوتنە لە خۆڕاگریی گەل و بەرپرسانی عێراقیەوە سەرچاوە دەگرێ، ئەگینا ئەمریکییەکان پێیان ناوەتە ھەر شوێنێک، نەکشاونەتەوە مەگەر لەو شوێنانەی کە بەرەوڕووی خۆڕاگریی نەتەوەکان بوونەتەوە.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە دیدارەکەدا وێڕای ستایش کردنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ داکۆکیی لێبڕاوانە لە سەقام و ئاسایشتی عێراق: ونی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروەری و سەقامی سیاسیی عێراق بەردەوام جێگای ڕێزی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بووە.

سەرپەیڤ