ناردەی ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە بۆ عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندووە: پترلە ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.
«مەھناز ھیممەتی» بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: ۸۹ هەزار و ۹۱۱ تۆن کاڵاو کەل و پەلی بەپێوەروستاندارد لە دسەرەتای ئەمساڵی ١٤٠٠ەوە ھەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز لە ڕێگای سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام وتیشی: زۆربە کەل و پەلە ڕەوانە کراوەکان لەژێر چاودێریی بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی سەربەم فەرمانگەیەو لە ماوەی دیاری کراودا ڕەوانە کراون کە داگری بەردی بیناچێکردن، بەردی ئاسن، کاشی، شیش، شت و مەکی کیمیایی و پارچەکانی ترۆمبیل بوونە.
ھیممەتی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاستی ناردەی کەل و پەلی بەپێوەرو ستاندارد لە ساڵی ١٣٩٩ەوە وتووشیەتی: لەم ماوەیەدا نزیکەی ٦٧٦ نمونەی کاڵا ڕەوانە کراوە.
شاری سەرسنووریی میھران لە پارێزگای ئیلام بە نزیکەی ٢٣٠ کیلومەتر مەودا لەگەڵ بەغدا نزیکترین شاری سەرسنووریی ئێران لەگەڵ پێتەختی عێراق و پیرۆزگەکانی ئەو وڵاتەیە.