پارێزگاری کوردستان: ڕیکخستنی سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند پتانسێلی گەورە بۆ گەشەی کوردستانە
پارێزگاری کوردستان وتی: ڕیکخستنی سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند پتانسێلیکی گەورە بۆ راکێشانی سەرمایەدانەران و گەشەی کاروپیشە لە پارێزگای کوردستانە.
بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کوشا لە دیدار لە گەڵ مەهدی شووشتەری سەرکنسوولی ئێران لە سلێمانی وێڕای ئاماژە بە سەرنجی تایبەتی دەوڵەت بە کوردستان، وتی: کوردستان سەرەڕای پتانسێل وتوانای زۆر، لە باری ئابوورییەوە دۆخێکی باشی نییە بەڵام باشتر بوونی دۆخی سنوورەکان دەتوانێ لە گەشەی ئابووری پارێزگا و ڕاکێشانی سەرمایەدانەران کاریگەر بێت.
ئەو وتیشی: ڕێگای دەستڕاگەیشتنی بانە بە سنووری سەیرانبەند باش نییە و هیوادارین لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگا پارەی پێویست بۆ باشتر کردنی ئەم ڕێگایە تەرخان بکرێت.
پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٨٨ لەسەدی زەویە کشتوکاڵییەکانی پارێزگەی کوردستان دێمەکارن، ڕاشیگەیاند: بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخ و بەرژەوەندی کشتوکاڵ لە کوردستان وەکوو پتانسێلێکی گرینگ لە کارە پێویستەکانی دیکە بۆ گەشەی پارێزگاکەیە.