کانونی یه‌که‌م 28, 2021 22:58 Asia/Tehran
  • شەھید «ئیرلو» ڕەنگدانەوەی بەھاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو لە یەمەن دا

یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی شەھید «ئیرلو»ی بە ڕەنگدانەوەی پێوەرو بەھاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن دا زانی.

«موحسین قومی» یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێ و ڕەسمی بیرئانینی شەھید « حەسەن ئیرلو» باڵوێزی ئێران لە یەمەن وتی: بەشێک لە سەرکەوتنی جەماوەری بەشەرەفی یەمەن پێناوداری داکۆکیی ئەم شەھیدە مەزنە لەو گەلەو ھەنگاوەکانی لە مەڕ کۆکردنەوەی یارەتیی مرۆڤ دۆستانەو جەماوەری لە نێوخۆی وڵات و لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بوو بۆ یەمەنییەکان.

قومی وتیشی: «شەھید ئیرلو» بە پێچەوانەی خەڵکانی تر کە بە نیازی دابەش کردنی یەمەن بوون بە دووی بەکخستن و یەگرتوویی ئەو وڵاتەوە بوو، ھەر لە بەر ئەمەش لای جەماوەری یەمەن خۆشەویست بوو.

یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: یەمەن لەو وڵاتانەیە کە لە ڕووی کلتووری و شارستانیەتەوە جێ و شوێنێکی زۆر تایبەتیی ھەیە لە ناوچەکەو جیھانی ئیسلام و لە ئاستی نێونەتەوەیی دا و دیارە دەبا باڵوێزێکیش ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرابایە کە ئەو بەھاو پێوەرانە تیای دا ڕەنگی دابایەتەوە.

قوی جەختی لەوەش کردەوە کە شەھید «ئیرلو» بە باشی نوێنەرایەتیی ئەو جێی و شوێنەی کردو توانی بە باشی ڕۆڵی پێویست بگێڕێت.

سەرپەیڤ