کانونی یه‌که‌م 29, 2021 11:59 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: سەردار سولەیمانی لەو کەسایەتییە مێژووسازانەی ئیسلامە

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» بە کردەوەی سەرسوڕھێنەرانەو لە گوتن نەھاتوو، بە بێ ھیچ گومانێک لەو کەسایەتییە مێژووسازانەی ئیسلامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس، «عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی زانستی و توێژەرانەی «قوتابخانەی حاج قاسم»ی زانکۆو میدیا لە تاران دا وتیشی: شەھید سولەیمانی بە ھەوڵی خۆی و لە کۆتایی دا بە شەھید بوونی توانی ناوچەیەک کە لە جوگرافیای سیاسی دا وەک دڵی جیھانی ئیسلام دێتە ئەژمار، لە شەڕی دەست و پوەندەکانی بیانی لەوانە داعش و توندئاژۆبیانییەکان ڕزگار بکات.

وتیشی: کەسانێکی وەک سەردارقاسم سولەیمانی بزوتنەوەی ئیسلامییان لە ناوچەکەدا وەڕێ خست و شکستیان بە ئەمریکییەکان ھێناو دیارە ئەم شکست ھێنانەش ھەروا بەردەوامە بۆ ئەوەی ئیسلام جارێکی تر بە ئاستە بەرزەکەی خۆی بگاتەوە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ