کانونی یه‌که‌م 30, 2021 09:15 Asia/Tehran
  • وتەبێژی دەوڵەت: نووساندنی ھێڵی ئاسنی ئێران بە عێراقەوە دای ٢٠ ساڵ دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ھەڵمەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتننامەی نوساندنی ڕێگای ئاسنی ئێران و عێراق کە بۆ ماوەی بیست ساڵ پەکی کەوتبوو لە ماوەی یەک مانگی داھاتوو دەکەوێتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی بەھادۆری جەھرومی» وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: کارگروپێک بە بەشداریی وەزیرانی پەیوەندی،ئابووری، پیشەسازی، کانزا و بازرگانی، یاریدەری زانستیی سەرۆک کۆمارو بڕێکی تر لە وەزیرانی ھاوپەیوەند پێک دێت ھەتا لە کردەوەدا ئاسانکاری و بەستێنی پێویست بۆ گەشەی ئابو.ریی دیجیتاڵ و داکۆکی لە ھەڵسوڕاوانی ئەم بوارە خۆش بکرێت.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ھەروەھا وێڕای شی کردنەوەی باس و خواست و پەسەند کراوەکانی دەوڵەتی ئێران لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە وتی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ھەنگاوی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی کرد کە ببووە ھۆی سەرکەوتنی وتووێژەکان و پێ و شوێنگرتنی ٢٠ ساڵەی ئێران و عێراق لە بارەی پێکەوە لکاندنی ھێڵی ئاسنی دوو وڵاتەوە.

سەرپەیڤ