کانونی یه‌که‌م 31, 2021 09:18 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی دووھەمین ساڵگەڕی تیرۆری سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» بەردەوام لە ئاراستەی سیاسەتە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتی دانی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە ئاستی ناوچەکەو جیھان دا ڕۆڵێکی کارای گێڕا.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری بوێری ئیسلام سپەھبۆد حاج قاسم سولەیمانی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا بە داسەپاندنی پێوەری دووفاقانەو بە بانگەشەی درۆینە لەوانە بانگەشەی خەباتی دژی تیرۆریزم لە ھەنگاوێکی دڕندانەدا کە پێشێلکەری زاکون و بنەمای مافی نێونەتەوەییە، ھەستا بە داڕشتن و ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی دژی سەرداری شەھید سولەیمانی وەکو یەکێک لە باڵاترین کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاکی وڵاتی میوانداری عێراق دا. دیارە وەھا ھەنگاوێکی کاربەدەستانی ئەو کاتی ئەمریکا لەمەڕ تیرۆری ئاشکرای پاڵەوانێکی نێونەتەوەیی خەباتی دژی تیرۆریزم، داکۆکی لەو تاقمە تیرۆریستییانەیەو درۆزن بوونی بانگەشەکەرانی خەباتی دژی تیرۆریزمی ئاشکرا کرد.

لەبەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دا ھاتووە: شەھید بوونی سەردار سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس و ھاوڕێکانیان نەک ھەر بارستایی تەوەرەی خۆڕاگریی کەم نەکردەوە بەڵکو لە لایەکەوە کەشی نێوخۆیی ئێرنی پڕکرد لە یەکانگیر بوون و یەکگرتنی نیشتیمانی و لە لایەکی دیکەوە ستراتژیاو دیالۆگی خۆڕاگریی زەقتر کردەوە.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بێ گومان ھەنگاوی دڕندانەی ئەمریکا لەمەڕ شەھید کردنی سەردار سولەیمانی نمونەی ئاشکرای ھێرشی تیرۆریستیە کە بەشێوەیەکی گەڵاڵە بۆکراو لە لایەن کاربەدەستانی ئەو کاتی ئەمریکاوە داڕێژراو جێبەجێ کراو لە ئێستاش دا بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی کۆشکی سپببە.

سەرپەیڤ