ئیمام جومعەی مەھاباد: سەردار سولەیمانی نژیارڤانی شکستەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404112-ئیمام_جومعەی_مەھاباد_سەردار_سولەیمانی_نژیارڤانی_شکستەکانی_ئەمریکا_لە_ڕۆژھەڵاتی_ناڤین_دا_بوو
ئیمام جومعەی مەھاباد وتی: شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی» ئەفسانەیەکی سەربازیی ھاوچەرخ و نژیارڤانی سەرەکیی شکست ھێنانی پیلانەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە جیھان و بە تایبەت ڕۆژھەڵاتی ناڤین بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی مەھاباد: سەردار سولەیمانی نژیارڤانی شکستەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بوو

ئیمام جومعەی مەھاباد وتی: شەھید سەردار «قاسم سولەیمانی» ئەفسانەیەکی سەربازیی ھاوچەرخ و نژیارڤانی سەرەکیی شکست ھێنانی پیلانەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە جیھان و بە تایبەت ڕۆژھەڵاتی ناڤین بوو.

مامۆستا «عەبدوسەلام ئیمامی» لە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی ئەم حەوتەیەی مەھاباد وتیشی: شەھید سولەیمانی سەرداری خۆڕاگری و نژیارڤانی سەرەکیی شکست یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە ڕاپەڕاندنی پیلانەکانی بەرژەوەندی خوازانەی واشێنگتۆن لە سەرتاسەری جیھان بوو کە بوو بە کەسایەتی و سیمایەکی جیھانی.

وتبشی: گەلی ئێمە خاوەنی سەرکردەو فەرماندەگەلێکی لە خۆبردووی گیان لە مستی وەک شەھید سولەیمانین و ھەر ئەمەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە وڵاتانی دیکە جیا کردووەتەوە.

ئیمام جومعەی مەھاباد وێڕای ئاماژە کردن بۆ شێوازی ئاکارو ھەڵس و کەوتی سەردر سولەیمانی وتیشی: شەھید سولەیمانی سەرباری ھەبوونی باڵاترین جێ و شوێنی سەربازی لە وەسیەت نامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە بەکار ھێنرانی وشەگەلێکی وەک سەردارو فەرماندە دوورەپەرێزی بکرێت و بەس وەکو سەربازێکی خزمەتکاری خەڵک بناسێندرێت.

مامۆستا ئیمامی، بە ساکاری ژیان و دوورکەوتنەوە لە تەکەبوری وەک کۆمەڵێک ھێمای ڕەفتاریی شەھید سولەیمانی دەستنیشان کردو وتی: بەرپرسانی دیکەش دەبێ وریای بوغرایی و تەکەبور بن و لەوپەڕی نیازپاکی دا بۆ ئاسودەیی و تەناھی خەڵک و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە جەماوەر ھەوڵ بدەن.

ئیمام جومعەی مەھاباد وێڕای ستایش کردنی پارێزگاری تازە لە ڕووی دامەزراندنی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە لەگەڵ دراوسێ ڕۆژئاواییەکان لەوانە ھەرێمی کوردستان وتیشی: ھیوادارین گەشتەکەی پارێزگاری ھەولێر بۆ پارێزگاکەی ئێمەو گرێدرانی لێک گەیین نامە لە بواری جۆربەجۆردا ببێتە ھۆی برەوی ئابووری و پێشگرتن بە کۆچی لاوان بەرەو ھەندەران.