کانونی دوھەم 06, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی «سەردار سولەیمانی» لە کۆگەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران

کۆگەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران ڕێزیان گرت لە یادی شەھیدان «قاسم سولەیمانی»و «ئەبومەھدی موھەندیس» لە تاران دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کۆگەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران ڕێزیان گرت لە یادی یادی شەھیدان سەردار«قاسم سولەیمانی»و «ئەبومەھدی موھەندیس»و لە ڕێ و ڕەسمەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆلیژی مافەوانیی زانکۆی تاران بەرپا کرا، خوێندکارانی بیانیش تیای دا بەشدار بوون.

لە سەرەتای ڕێ و ڕەسمەکە بەیاننامەی کۆگەی خوێندکارانی عێراقی لە ئێران بە زمانی عەرەبی لە لایەن «کەڕاڕ خەفاجی» خوێندرایەوە.

پەردە لادان لە سەر کتێبی «سەربازی قوتابخانە» بە چوار زمانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و ئوردو بەشێکی دیکەی ڕێ و ڕەسمەکە بوو.

«سەیید ڕەزا نەقەوی» نووسەری پاکستانیی کتێبەکە وتی: ئەم کتێبە لە شەش بەش دا باسی کەسایەتیی شەھید سولەیمانی دەکات ھەر لە چرکەساتی لەدایک بوونوە ھەتا کاتی شەھید بوون.

«مەھدی فاتمی پوور» یاریدەری ڕۆشنبیریی سیاسیی دامەزراوەی نوێنەرایەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زانکۆکانیش لەم ڕێ و ڕەسمەدا وێڕای ئاماژە کردن بە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئەم دوو شەھیدە مەزنە، نیازپاکیی بە تایبەتمەندییەکی گرینگیان زانی و وتی: ئەم دوو شەھیدە ھێمنایەتی و ئەرخەیانییان بۆ تەواوی دنیا دەویست.

سەرپەیڤ