کانونی دوھەم 07, 2022 15:43 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: دانوستانی ڤییەنا بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا، بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات.

«حسەین ئەمیر عەیدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەگەر لایەنەکای ڕۆژئاوا مکوڕ بن، دەکرێ لە ڤییەنا بە ڕێککەوتنێکی باش بگەین.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتیشی: خوازیاری ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە داسەپێندراوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاین بە تایبەت ئەو بایکۆتانەی کە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناڤۆکین.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا خوازیاری دەستەبەرگەلێکە کە ڕێگر بێ لە داسەپێندرانی بایکۆتی تازەو گەڕانەوەی بایکۆتەکۆنەکان دوای ھەڵگیرانیان.

سەرپەیڤ