کانونی دوھەم 09, 2022 13:57 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەمریکا دوژمنی قەستەسەری نیزامی ئیسلامیە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی بە ئاماژە بە کەسانێک کە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا بە ھۆکاری دژبەریی ھەمیشەیی ئیستکبار لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانن فەرمووی : ئەمریکا دوژمنی قەستەسەری نیزامی ئیسلامیە چونکە ئەم نیزامە بە سەرچاوەگرتوو لە دین و ھێمای باوەڕە دینیەکانی گەل دەزانێ .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدارێکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ژمارێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی جەماوەری قوم بە بۆنەی ساڵھاتی راپەڕینی 19 ی بەرانباری 1356 ( 9 ی ژانیڤەریی 1978) ، کۆماری ئیسلامیی بە نوێنگەی ئیسلام و سەروەریی ئۆمەتی ئیسلامیی زانی . 

بەڕێزیان بە ئاماژە بە دەربڕینی ھۆگریی ئەھلی سوننە لە وڵاتانی جیاجیا بە کۆماری ئیسللمیی فەرمووی : رێوڕەسمە گەورەکانی رێزگرتن لە شەھید سولەیمانیی لە وڵاتە ئیسلامیەکان نمونەیەک لەم ھۆگریی و پشتیوانیەی ئۆمەتی ئیسلامیی لە کۆماری ئیسلامیە لە رۆژھەڵاتی ئاسیاوە تا رۆژاوای ئەفریقا . 

رێبەری باڵای شۆڕش ، بەڕێکارانی مێژوویی شەھید سولەیمانیی بە نمونەی تەقینی غیرەتی دەرفەت سازی خەڵک زانی و جەختی کردەوە : گەلی ئێران بۆ جارێکی دیکە یەکیەتی و شوناسی دینی و شۆڕشگێڕانەی خۆی دەرخست و ئەگەر ئەو تەرمە پیرۆزە چووبایە سوریا و لوبنان و پاکستانیش ، ھەروەک ئێران و عێراق پێشوازیی لێدەکرا . 

بەڕێزیان شەھیدکرانی سەردار سولەیمانیی بە نمونەیەک لە دوپاتبوونەوەی حیساباتی ھەڵەی ئەمریکیەکان زانی و گوتی : تیرۆریستان دەیانویست حاجی قاسم وەک ھێمای بزاڤێکی گەورە کە نوێنەرەکەی بوو لە بەین ببەن بەڵام حەڕەکەتی گەورە و دەربڕینی ئیرادەت و خۆشەویستیی گشتیی ئێران ووڵاتانی دیکە لە دوھەمین ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار ، وەک حەڕەکەتێکی گەورەی سەرچاوەگرتوو لە دەستی ھێزی خواوەند ، نیشان ئەدات د ەزگای حیساباتی ئەمریکیەکان بەڕاستی تێکچووە . 

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا ملکەچ نەبوون لە بەرامبەر دوژمنی زورداری لە پڕەنیسپەکانی شۆڕش زانی و فەرمووی : ئەوەی کە لە قۆناغێک دا لە گەڵ دوژمن دانوستان و تەعامول دەکرێ بە مانای تەسلیم بوون لە بەرامبەری دا نیە . وەک چۆن تا ئێستا تەسلیم نەبووین و لەمەوبەدواش نابین . 

سەرپەیڤ