کانونی دوھەم 11, 2022 11:48 Asia/Tehran
  • بەرھەم ھێنرانی گوللەی زیرەک لە لایەن ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی بەرھەم ھێنانی گوللەی زیرەکی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی ئەرتەش، ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرنجدانی ھێزی مرۆڤیی بەتوانا، دەبێتە ھۆی جوڵەو لێھاتووبی لە ئاستی یەکە سەربازییەکاندا، وتیشی: لە بواری زرێیی، تۆپخانەو کۆپتەر گوللـەی زیرەکمان بەرھەم ھێناوە.

ئەمیری سەرتیپ «کیومەرسی حەیدەری» وتیشی: لە بواری بەرھەم ھێنانی پارچە، کارگەکانی «شەھید زەڕھەرەن» و لە بواری بەرز کردنەوەی ئاستی کوالیتی کۆپتەرەکانیش پیشەسازیی «یا عەلی»مان وەڕێ خستووە کە ئەمڕۆکە بە واتا ڕاستەقینەکەی خۆبژیوی لە گۆڕەپانی بەرھەمھێنانی پارچەکان لە بواری زرێیی و تۆپخانەو کۆپتەر بە خۆمانەوە دەبینین.

فەرماندەری ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بنەمای سەرکردایەتی لە ھێزی وشکانیی ئەرتەش دا لە سەر سێ بناغەی ویلایەتمەندی، تەوەرەی دادگەری و شایستە سالارییە.

سەرپەیڤ