کانونی دوھەم 14, 2022 11:34 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان گەییشتە پەکین

«خسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی چین دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی بەرەو ئەو وڵاتە وەڕێ کەوتبوو، گەییشتە شاری پەکین.

بە پێی ڕاپۆرتی بەیانیی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا،«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی «ووشی» ئامانج لە گەشتەکەی بۆ چینی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی چینی لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنەی سیاسی و ھەروەھا شێوازی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین لە بارەی ھاوکارییە ئابوورییەکان ڕاگەیاند.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «وانگ یی» وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و  ئابووری بەرەو چین وەڕێ کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی لەگەڵ ھاوتای چینیی خۆی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕەوشڵتی بەرنامەی ھاوکاریی ٢٥ ساڵەی دوو وڵات لێک بداتەوە.

سەرپەیڤ