بارینی بەفری قورس وبێ وینە لە شارە کوردنشینەکانی رۆژاوای ئێران
بارینی بەفری قورس و بێ وێنە شاری مەهابادی بە تەواوەتی سپی پۆش کردووە و بووەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵک وبەتایبەتی وەرزێران وگوند نشینەکان.
موحسێن خادمی سەرۆکی فەرمانگەی ڕیگاوانی و گەیاندن وگواستنەوەی ریگا و بانی مەهاباد گوتی: بەردەوامی بارینە زستانییەکان بەرزایی بەفر لە گەردەنەی"سەرمەیدان" لە ڕێگای نێوان مەهاباد-پیرانشەهری گەیاندۆتە پتر لە ٤٠ سانتی مەتر.
ئەو گوتیشی: هەروەها هەر ئێستا بەفر لە ریگای مەهاباد-بۆکان و لەگەردەنەی قەرەبلاغ و لە مێحوەری مەهاباد بەرەو سەردەشت لە گەردەنەی" زەمزیران" ٣٥ سانتی مەتر ڕاپۆرت دراوە.
سەرپەرەشتی فەرمانداری سەلماس یش گوتی: رێگای پێوەندی ٥٥ گوندی ئەم شارستانە لە بەشەکانی ناوەندی و کوهسار بە هۆی بارینی بەفر و کڕێوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو داخراوە و هاتووچۆ لە هەندێک لە ڕێگاکانیش بە زنجیی تایه ئەنجام ئەدرێت.
هەروەها ناوه نده کانی خویندن له شارەکانی جوانڕۆ، پاوە و ناوچەی باینگان به دەرکردنی ڕاگەیاندراوەگەلێک باسییان لە داخرانی شیفتی پاش نیوەڕۆی ئەم ناوچەگەلە کردووە بە هۆی بارینی بەفر وسەرمای هەوا.
جێگری ڕیگاوانی وفەرمانگەی گشتی ڕیگاوانی و گەیاندن وگواستنەوەی ریگا و بانی پارێزگای کوردستان یش گوتی: بە هۆی بارینی بەفرو و کرێوە لە رۆژی ڕابردووەوە ڕێگای نیوان ٥٢ گوندی پارێزگە داخراوەو هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەم ڕێگایانە بەردەوامە.