بارینی بەفری قورس وبێ وینە لە شارە کوردنشینەکانی رۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404623-بارینی_بەفری_قورس_وبێ_وینە_لە_شارە_کوردنشینەکانی_رۆژاوای_ئێران
بارینی بەفری قورس و بێ وێنە شاری مەهابادی بە تەواوەتی سپی پۆش کردووە و بووەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵک وبەتایبەتی وەرزێران وگوند نشینەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • بارینی بەفری قورس وبێ وینە لە شارە کوردنشینەکانی رۆژاوای ئێران

بارینی بەفری قورس و بێ وێنە شاری مەهابادی بە تەواوەتی سپی پۆش کردووە و بووەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵک وبەتایبەتی وەرزێران وگوند نشینەکان.

 

 موحسێن خادمی سەرۆکی فەرمانگەی ڕیگاوانی و گەیاندن وگواستنەوەی ریگا و بانی  مەهاباد گوتی: بەردەوامی بارینە زستانییەکان بەرزایی بەفر لە گەردەنەی"سەرمەیدان" لە ڕێگای نێوان مەهاباد-پیرانشەهری گەیاندۆتە پتر لە ٤٠ سانتی مەتر.

 ئەو گوتیشی: هەروەها هەر ئێستا بەفر لە  ریگای  مەهاباد-بۆکان و لەگەردەنەی قەرەبلاغ و لە مێحوەری مەهاباد بەرەو سەردەشت لە گەردەنەی" زەمزیران" ٣٥ سانتی مەتر ڕاپۆرت دراوە.

سەرپەرەشتی فەرمانداری سەلماس یش گوتی:  رێگای پێوەندی ٥٥ گوندی ئەم شارستانە لە بەشەکانی ناوەندی و کوهسار بە هۆی بارینی بەفر و کڕێوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو داخراوە و هاتووچۆ لە هەندێک لە  ڕێگاکانیش بە زنجیی  تایه  ئەنجام ئەدرێت.

هەروەها  ناوه نده کانی  خویندن له  شارەکانی جوانڕۆ، پاوە و ناوچەی باینگان  به  دەرکردنی ڕاگەیاندراوەگەلێک باسییان لە داخرانی شیفتی پاش نیوەڕۆی ئەم ناوچەگەلە کردووە بە هۆی بارینی بەفر وسەرمای هەوا.

جێگری ڕیگاوانی  وفەرمانگەی گشتی ڕیگاوانی  و گەیاندن وگواستنەوەی ریگا و بانی پارێزگای کوردستان یش گوتی: بە هۆی بارینی بەفرو و کرێوە لە رۆژی ڕابردووەوە ڕێگای نیوان  ٥٢ گوندی پارێزگە داخراوەو هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەم ڕێگایانە بەردەوامە.