دوای 6 ساڵ سێ دیپلۆماتی ئێران لە جەددە جێگیر بوون
بە ناردنی سێ دیپلۆماتی ئێران ، نوێنەرایەتیی ئێران لە رێکخراوی ھارکاریی ئیسلامیی سەرلەنوێ چالاکیی خۆی لە جەددە دوای 6 ساڵ وەستان دەسپێکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران 23ی دسامبری 2021 لە دانیشتنی ھاوبەشی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران بە ئاماژە بە رۆڵی بەغدا لە بەڕێوەچونی چوار خول دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان رایگەیاند : عەرەبستانی سعودی بە دەرکردنی ڤیزا بۆ سێ کەس لە دیپلۆماتەکانی ئێران وەک دیپلۆماتی جیگیر لە رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی لە شاری جەددە رەزامەندی نیشانداوە و ڤیزای ئەم دیپلۆماتانەی وەرگرتووە .
ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ھەروەھا لەم دواییانەدا لە دیمانە لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ، دەرچوونی ڤیزا بۆ دیپلۆماتە ئێرانیەکانی بۆ ئامادەبوون لە جەددە بە نیشانەیەکی باش و ئەرێنی ناوبرد .
چالاکیی نویسنگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە شاری جەددە لە ساڵی 2015 و بە دوای دابڕانی پێوەندیی ئێران و عەرەبستان راگیرا .