ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ڕوانگەی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە پەیوەندییە دەرەکییەکان خاڵی ھاوبەشی پەیوەندیی تازەی نێوان دوو وڵاتە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ڕوانگەی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە پەیوەندییە دەرەکییەکان خاڵی ھاوبەشی پەیوەندیی تازەی نێوان دوو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدووڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەھەندە گرینگەکانی سەردانەکەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ڕووسیا لە بواری پەرە پێ دانی ھاوپشتی،ھاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکان و ئاسایشتی بە کۆمەڵ وتیشی:ھەڵوێستی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین کرانی ئاسایشتی ناوچە لە لایەن خودی وڵاتانی ناوچەکەوەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر سیاسەتی بنەمایی خۆی لەمەڕ ھێزمەند کردنی دابی دراوسێتی، متمانەچێکردن و وتووێژ لەگەڵ دراوسێکان پێداگرەو وای بۆ دەچێ کە ئاسایشتی پاوەجێ لە ڕێگای ھاوکاری و ھاوبەشی و واشتی نەبێت، وەدی نایەت.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر بیردۆزیی پێکھاتنی کۆگەی دیالۆگی ناوچەیی و دەستپێشخەریی ھاوکاریگەلی ناوچەیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا ھێناوەتە ئاراوە، وتیشی: ئامانجی ئێران پاراستنی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەیەو ھەر لەم ئاراستەیەدا گەڵاڵەیە بۆ پێکھێنانی میکانیزمێکی ئاسایشتیی کەنداوی فارس بە ھاوبەشیی ناوچەیی و داکۆکیی واوەناوچەیی داوەتە ڕووسیا کە لە سەردەمی جۆربەجۆردا پیاداچوونەوەی تیادا کراوە.